نرخی نەوتی سپی ماڵان دابەزێندرا  


نەتەوە  |   18:07:58 2019-11-08  |   (1,239) جار خوێندراوەتەوە

loading...
پارێزگاری "هەولێر" بڕیاریدا نرخی بەرمیلێك نەوتی سپی ماڵان دابەزێنێت، ده‌شڵێت: ئەو كەسانەی نەوتەكەیان وەرگرتووە لە ڕێگەی بریكارەكانەوە پاره‌ كه‌مكراوه‌كه‌یان بۆ دەگەڕێندرێتەوە.
A+    A-

 

فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، نرخی بەرمیلێك نەوتی سپی، كە دابەشدەكرێت بەسەر هاووڵاتیاندا پێنج هەزار دینار لە بڕەكەی كەمدەكرێتەوە.


ناوبراو وتیشی: ئەو كەسانەی نەوتەكەیان وەرگرتووە بڕی پێنج هەزار دینارەكەیان لە ڕێگەی بریكارەكانەوە بۆ دەگەڕێندرێتەوە.


جێی باسه‌، چەند ڕۆژێكە لە سنووری پارێزگاری هەولێر دابەشكردنی نەوت دەستیپێكردووە بە نرخی 53 هەزار دینار و بەپێی زانیارییەكان بڕیارە نەوتەكە لە سلێمانی بە نرخی 42 هەزار دینار دابەشبكرێت بەسەر هاووڵاتیاندا كە تا ئێستا دەست بە دابەشكردنی نەكراوە.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان