ئاهەنگی لەدایكبوونی قوتابیان لە ناوەندەكانی خوێندن قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت


نەتەوە  |   17:15:49 2019-11-08  |   (162) جار خوێندراوەتەوە

loading...
به‌ڕێوه‌به‌رایەتیی په‌روه‌رده‌ی "ده‌ربه‌ندیخان" ئاهەنگ و یادكردنه‌وه‌ی ڕۆژی له‌دایكبوونی قوتابیان له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن قه‌ده‌غه‌ ده‌كات.
A+    A-

 

له‌وباره‌یه‌وه‌ هاوار حه‌مید به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی ده‌ربه‌ندیخان ڕایگه‌یاندوه‌، "سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ یادكردنه‌وه‌ی بۆنه‌ كه‌سایه‌تییه‌كان له‌ناو ناوه‌نده‌كانی خوێندندا قه‌ده‌خه‌یه‌ وه‌كو یادكردنه‌وه‌ی ڕۆژی له‌دایكبوونی منداڵان".


وتیشی "هه‌ر ناوه‌ندێكی خوێندن ئه‌و كاره‌ بكات به‌ پێی یاسا و ڕێنماییه‌كان لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت"، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، "له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندندا ته‌نها ڕێگه‌ به‌و چالاكیانه‌ ده‌درێت كه‌ له‌ پرۆگرامه‌كانی خوێندندا بوونیان هه‌یه‌".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان