بڕیارێك بۆ شۆفێرانی تاكسی ده‌ركرا


نەتەوە  |   17:10:20 2019-11-08  |   (260) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی "هه‌رێم" به‌پێی یاسای نوێ كاری تاكسی مه‌رجدار ده‌كات و پێویسته‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا په‌ڕاوی ئه‌ستۆپاكییان ده‌ربهێنن.
A+    A-

 

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئومێد محەمەد، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی هه‌رێم رایگه‌یاندووه‌، "تا شه‌ش مانگی تر پێویسته‌ سه‌رجه‌م شۆفێرانی تاكسی سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی شاره‌كانیان بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی زانیاری.


رونیشیكرده‌وه‌، "هه‌ركه‌سێك ده‌یه‌وێت له‌داهاتوودا كاری تاكسی بكات، پێویسته‌ فۆرمێك وه‌ربگرێت و پاشان بیباته‌وه‌ بۆ ئاسایش و فه‌رمانگه‌ی په‌نجه‌مۆر، تا بزانرێت ئه‌و كه‌سه‌ پێشینه‌ی تاوانی هه‌یه‌ یاخود نا".


هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و فۆرمه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ دڵنیایی بدرێته‌ هاووڵاتیان، چونكه‌ ناكرێت خه‌ڵكانێك كاری تاكسی بكه‌ن كه‌ پێشینه‌ی خراپیان هه‌یه‌ و مه‌ترسی له‌سه‌ر كه‌رامه‌تی خه‌ڵك درووستبكه‌ن.


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له‌ماوه‌ی 180 رۆژدا ده‌بێت كاری تاكسی له‌ هه‌رێمی كودستان رێكبخرێته‌وه‌ و تاكسی ناوشار و ده‌ره‌وه‌ی شار لەیەك جیابكرێنه‌وه‌ و لۆگۆی تایبه‌تیشیان بۆ ده‌ستنیشانكراوه‌ و چه‌ند رۆژێكیشه‌ پرۆسه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.





loading...











زۆرترین بینراوەکان