گفتوگۆكانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەكەنەوە


نەتەوە  |   16:40:35 2019-11-08  |   (219) جار خوێندراوەتەوە

loading...
سەرۆكی نوێنەرایەتیی هەرێم لە بەغدا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، "جارێ رەوشی عێراق هێور نەبووەتەوە، هەر بەو هۆیەشەوە گفتوگۆكانی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ وەستاون. 
A+    A-

 

لە لێدوانێكیدا فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتیی هەرێمی كوردستان لە بەغدا رایگەیاندوه‌، لە ئیستادا ناتوانین بڵێین بارودۆخی عێراق هێور بووەتەوە، بەو پێیەی خۆپیشاندانەكان بەردەوامییان هەیە و لە هەندێ شوێندا كەم بووەتەوە، هەر ئەوەش وای كردووە، كە گفتوگۆكانی هەرێم و بەغدا رابوەستن، بەو پێیەی بارودخەكە كاریگەریی نەرێنیی لەسەر لایەنی سیاسی و ئابووری كردووە.


هێمای بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، ئەوان پاڵپشتیی عادل عەبدولمەهدی دەكەن، لە جێبەجێكردنی داخوازییەكانی خۆپیشاندەران هەتا ئەو كاتەی ئەو بارودۆخەی ئێستا لە عێراق هەیە تێدەپەڕێت.


فارس عیسا، له‌باره‌ی هۆكاری دەستپێنەكردنەوەی گفتوگۆكانی هەرێم و ناوەند وتی: بەو پێیەی ئەوانیش كاری لەپێشینەیان چارەكردنی دۆخی ئێستای عێراقە، بەو پێیەی گرژییەكانی ناوەند كاریگەری نەرێنیشی لەسەر هەرێمی كوردستان دەبێت، بۆیە لە هەوڵدان و پشتیوانیی سەرۆكی حكوومەتی عێراق دەكەن، تا بارودۆخەكە كۆنترۆڵ بكرێت، ئەوكات كار بۆ گفتوگۆكان دەكەن.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان