خوێندنی باڵا: کارئاسانی لە خوێندنی ماستەر و دکتۆرا دەکەین


نەتەوە  |   15:57:37 2019-11-08  |   (1,159) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی ھەرێم، ئاشکرای ده‌كات، وەزارەتەکەیان ڕێنمایی نوێی بۆ کارئاسانی لە خوێندنی ماستەر و دکتۆردا دەرکردوە.
A+    A-

 

عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاندوه‌، "وەزارەتی خوێندنی باڵا کار بۆ بەرزکردنەوە و فراوانکردنی کوالێتی خوێندن و فێرکردن و توێژینەوەی زانستی لە زانکۆکان دەکات.


ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی باسنیوز وتیشی: خۆشبەختانە بۆ ئەمساڵی خوێندن تواندراوە زیاتر لە (٩٧%)ی دەرچوانی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان وەربگیردرێن و کرێی خوێندنی پارالێڵ و ئێواران و خوێندنی تایبەتیش کەم بکرێتەوە".


هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، "بەپێی بڕیارێکی وەزیری خوێندنی باڵا، ڕێنماییە نوێیەکانی خوێندنی باڵای ماستەر و دکتۆرا بە ئاراستەی فراوانکردنی ھەلی خوێندن و ئاسانکاری لە پرۆسەی پێشکەشکردن داڕێژراون و بەپێی ڕێنماییە نوێیەکانیش دەرچوانی ساڵی خوێندنی  (٢٠١٨ – ٢٠١٩ )ی زانکۆکانی کوردستان، کە تا ئێستا دانەمەزراون، دەتوانن داواکاری بۆ خوێندنی ماستەر پێشکەش بکەن".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان