ئێران خستەخوارەوەی فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی راگەیاند


نەتەوە  |   14:50:50 2019-11-08  |   (179) جار خوێندراوەتەوە

loading...
به‌پێی میدیاكانی ئێران، سیستەمی بەرگری موشەكی ئەو وڵاته‌ فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی لە ئاسمانی بەندەری ماهشەهر لە كەنداو خستوەتەخوارەوە.
A+    A-

 

میدیاكانی ئێران ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه‌، بەرەبەیانی رۆژی هەینی سیستەمی بەرگری موشەكی مێرساد فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی نەناسراوی لە ئاسمانی بەندەری ماهشەهر لە باشوری ئەو وڵاتە خستوەتەخوارەوە، به‌ڵام لەو هەواڵەدا ئاماژە بەوەنەكراوە، كه‌ ئایا فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكە سەربازی بووە؟.


لە مانگی تەموزی ئەمساڵیشدا ئێران لە رێگەی سیستەمی بەرگری موشەكی خۆیەوە فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی ئەمریكی لە كەنداو خستبوەخوارەوە، كە كاردانەوەی توندی واشنتۆنی بەدواوەبوو، چوونكە بەرپرسانی ئەمریكا پێیان وابوو لە دەرەوەی كایەی ئاسمانی ئێران ئەو فڕۆكە بێ فڕۆكەوانە كراوەتە ئامانج.





loading...











زۆرترین بینراوەکان