رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ مووچه‌ی ئه‌م مامۆستایانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت


نەتەوە  |   13:18:25 2019-11-08  |   (124) جار خوێندراوەتەوە

loading...
به‌رپرسێكی "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی شاره‌زوور" دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلوولی مامۆستایانی وانه‌بێژی سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
A+    A-

 

نه‌بیل حه‌مه‌ساڵح، لێپرسراوی به‌شی خۆیه‌تی و میلاكات له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی شاره‌زوور ڕایگه‌یاندوه‌، "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی شاره‌زوور، وه‌كوو یه‌كه‌م په‌روه‌رده‌ لیستی مووچه‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژی كردووه‌ به‌چه‌ك و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 10/11/2019 مووچه‌ی مانگی ئه‌یلوولی ڕابردووی ئه‌و مامۆستایانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت، كه‌ ژماره‌یان 160 مامۆستایه‌".


ناوبراو هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد: "ساڵانی ڕابردوو مووچه‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژ چه‌ند مانگێك دوا ده‌كه‌وت و ده‌كه‌ته‌ ساڵی نوێوه‌، به‌ڵام له‌مساڵدا وه‌زاره‌تی دارایی كارئاسانی كردووه‌ و زووتر دابه‌ش ده‌كرێت".


وتیشی: "داوا له‌سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان ده‌كه‌ین كه‌ مامۆستای وانه‌بێژیان هه‌یه‌ و تا ئێستا لیستی مانگی تشرینی یه‌كه‌میان نه‌هێناوه‌، هه‌مان ڕۆژ بیگه‌یه‌ننه‌ ده‌ستمان بۆئه‌وه‌ی له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا مووچه‌ی ئه‌و مانگه‌شیان بۆ خه‌رج بكه‌ین".


 





loading...











زۆرترین بینراوەکان