سکاڵا لەسەر ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تۆمار دەکرێت


نەتەوە  |   17:51:13 2019-11-07  |   (116) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئاشکرای دەکات کە سکاڵا لەسەر ئەنجومەنی نوێنەران تۆمار دەکرێت و پێشتریش لەوبارەیەوە ئەنجومەنی چەند پارێزگایەک سکاڵایان تۆمارکردووە.
A+    A-


ئەحمەد عەسكەری رایدەگەیەنێت: " بەشێك لە لیستەکانی ناو ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەنیازن سکاڵا لەسەر پەرلەمانی عیراق تۆماربکەن، بەهۆی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکانەوە.

 

عەسکەری، ئەندامی لیستی برایەتی لە ئەنجومەنی هەڵوەشاوەی پارێزگای کەرکوک بە سایتی خەندان-ی وتووە: بەشێک لە لیستە عەرەبی و تورکمانییەکان و لیستی برایەتیش بەنیازن سكاڵا لەسەر پەرلەمانی عیراق تۆماربکەن.

 

لەوبارەیەشەوە ئاماژەی بەوە داوە کە بڕیارەکەی پەرلەمان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکان بڕیارێکی نادەستوورییە و بەوتەی ئەو شتی لەو جۆرە " لە دەستوردا جێگەی نابێتەوە".

 

هاوکات لە چەند رۆژی رابردوودا بەشێک لە ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵایان لەسەر پەرلەمانی عیراق تۆمارکردووە.

 

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە پەرلەمانی عیراق لە رۆژی 2019/10/28دا بڕیاریدا ئەنجومەنی سەرجەم پارێزگا و قەزا و ناحییەکانی عیراق جگە لەوانەی هەرێم هەڵبووەشێنێتەوە و بڕیارەکەش کاردانەوەی جیاوازی لێکەووەتەوە.





loading...











زۆرترین بینراوەکان