مایکرۆسۆفت ئۆفیسێکی نۆێ بۆ مۆبایل دەردەکات


نەتەوە  |   17:24:21 2019-11-07  |   (134) جار خوێندراوەتەوە

loading...
کۆمپانیای مایکرۆسۆفت، وەشانێکی ئۆفیسی نوێ دەخاتەڕوو، کە تایبەتە بەو مۆبایلانەی بە سیستمی ئەندرۆید و iOS کاردەکەن، ئەوەش بە کۆمەڵێک تایبەتمەندییەوە کە وای لێدەکات باشترین بەرنامە بێت بۆ نووسین و چاپکردن لەڕێگەی ئامێری مۆبایلەوە.
A+    A-


کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی ئەمریکایی وەشانێکی  ئۆفیسی نوێی خستووەتەڕو، کە تایبەت کراوە بەو مۆبایلانەی کە بە سیستەمی ئەندرۆید و iOS کاردەکەن.

 

ئەو وەشانە نوێیە هەندێک تایبەتمەنی تێدایە، کە وادەکات بە باشترین بەرنامەی نووسین و چاپکردن لەڕێگەی مۆبایلەوە دابنرێت.

 

 ئۆفیسە نوێکە هەریەک لە Word وExcel وPowerPoint  لەخۆدەگرێت و یارمەتیی بەکارهێنەرانی مۆبایل دەدات، بە ئاسانی بتوانن گۆڕانکاریی لە دۆسێ نووسراوەکانیاندا بکەن و وێنە بۆ فایلەکانیان زیاد بکەن.

 

هاوکات ئەو وەشانە توانای گۆڕینەوەی فایلی هەیە لە نێوان مۆبایل و کۆمپیوتەردا و توانی سڕینەوەی وێنە و گۆڕینیشیانی هەیە بۆ جۆری فایلی PDF.

 

یەکێکی دیکەش لەو تابەتمەندییانەی تێیدایە ئەوەیە کە توانای وێنەگرتنی بەڵگەنامە و نووسراوەکانی هەیە و راستەوخۆ دەیگۆڕێت بۆ فایلی نووسراو "Word".

 

هەروەها رێگە بە بەکارهێنەران دەدات وێنە و یادگاریی و تێبینییەکانیان بەشێوەی بەڵگەنامە تۆماربکەن و خشتەی کار و خوێندنیشی تێدا دروست بکەن.





loading...











زۆرترین بینراوەکان