وه‌زاره‌تى دارایى هەرێم بڕیارێكى نوێی ده‌رکرد


نەتەوە  |   16:34:21 2019-11-07  |   (599) جار خوێندراوەتەوە

loading...
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گومرگی له‌ دیوانی وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى هه‌رێم لەبارەی هاوردەکەردنی موەلیدەوە بڕیارێکی دەرکرد هاوردەکارانیش پێیانوایە بڕیارەکە لە بەرژەوەندیی هەرێم و گێڕانەوەی داهاتە.
A+    A-


بەگوێرەی راگەیەندراوێک کە بەڕێوەبەرایەتی گومرگی هەرێم لە وەزارەتی دارایی بڵاویکردووەتەوە، بڕیاردراوە ئه‌و موەلیدانه‌ى هاورده‌ى هه‌رێم ده‌كرێن به‌ بڕى 50 هێرتز (50hz) بێت نه‌ك زیاتر.

 

لەوبارەیەشەوە به‌ڕێوه‌به‌رى لقى هه‌ولێرى یه‌كێتیى هاورده‌ و ‌ناردنكارانیش ده‌ڵێت: "بڕیاره‌كه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى داهاته‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان".

 

گه‌یلان حاجى سه‌عید، سه‌رۆكى لقى هه‌ولێرى یه‌كێتى هاورده‌ و هه‌نارده‌كارانى هه‌رێم به‌ لەوبارەیەوە رایگه‌یاندووە: پێشتر ئه‌و موەلیدانه‌ى هاورده‌ى هه‌رێم ده‌كران ده‌بوو بڕى هێرتزیان 50 تا 60 بووایه‌، به‌ڵام دواى به‌دواداچوون بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ به‌هۆى بڕیاره‌كه‌وە كۆمپانیا و بازرگانان روویان له‌ ده‌وازه‌ سنوورییه‌كانى ئوم قه‌سر و ده‌وازه‌كانى دیكه‌ ده‌كرد، بۆیه‌ بۆئه‌وه‌ى ئه‌و داهاته‌ بۆ هه‌رێم بگه‌ڕێته‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گومرگى وه‌زاره‌تى دارایى داخوازییه‌كه‌یانى جێبه‌جێكرد و بڕیاریدا له‌مه‌ودوا ئه‌و موەلیدانه‌ى هاورده‌ى هه‌رێم ده‌كرێن به‌ بڕى 50 هێرتز (50hz) بێت نه‌ك زیاتر.

 

لەوبارەیەشەوە ناوبراو بە سایتی دواڕۆژی وتووە: "ئه‌و بڕیاره‌ى وه‌زاره‌تى دارایى سوودى زۆرى بۆ هه‌رێم ده‌بێت و واده‌كات ئه‌و بازرگانییه‌ له‌ رێگه‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی هەرێمەوە‌ بگاته‌وه‌ بە هه‌رێم، نه‌ك گۆڕینى بە ده‌روازه‌کانی دیكه‌ى عیراق".

 





loading...











زۆرترین بینراوەکان