هەفتەی داهاتوو ئەم وه‌زاره‌ت و شوێنانە مووچە وەردەگرن


نەتەوە  |   15:41:46 2019-11-07  |   (1,462) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بڕیارە ‌هه‌فته‌ى داهاتوو، چەند وه‌زاره‌ت و توێژێک مووچه‌ى مانگى ئابى 2019 وه‌ربگرن و له‌ماوه‌ى كه‌متر لە 24 رۆژى داهاتووشدا سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان مووچه‌یان پێده‌درێت.
A+    A-


 

بەگوێرەی وتەی سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووریى هه‌رێم رۆژانی یەکشەممە و دووشه‌ممه‌ (10 و 11ى تشرینى دووه‌م) مووچەی یەکەکانی 70 و 80 ی پێشمەرگە و وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت، هه‌روه‌ها رۆژانى سێشەممە و چوارشه‌ممه‌ (12 و 13ى تشرینى دووه‌م) مووچەی وەزارەتەکانی تەندروستی و دارایی و ئابووری دابەشدەکرێت.

 

بەوتەی ئەو سەرچاوەیە کە بۆ سایتی دواڕۆژ دوواوە، له‌ رۆژى پێنجشه‌ممه‌ 14ى تشرینى دووه‌م، مووچه‌ى وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەسوکاری شەهیدان دابەشدەکرێت.

 

سەرچاوەکە هۆکاری بە سستی دابەشکردنی مووچەی گەڕاندووەتەوە بۆ نەگەیشتنی پارەکەی بەغداو رایگەیاندووە لەگەڵ گەیشتنی بڕی 454 ملیار دینارەکەی بەغدا دابەشکردنی مووچە خێرا دەبێت بە جۆرێک بڕیارە  لەماوەی 24 رۆژی داهاتوودا تەواوی شوێنەکان مووچەی مانگی ئاب وەربگرن.





loading...











زۆرترین بینراوەکان