ده‌ستگیركردنی ژنی بەغدادی راگه‌یه‌ندرا


نەتەوە  |   19:35:15 2019-11-06  |   (116) جار خوێندراوەتەوە

loading...
سەرۆککۆماری "تورکیا" دەستگیرکردنی ژنێکی ئەبوبەکر بەغدادی خەلیفەی داعشی راگەیاند.
A+    A-

 

ئەمڕۆ چوارشەممە 6/11/2019 رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە میانی وتارێكدا كه‌ له‌ زانکۆی ئەنقەرە پێشکەشیكرد رایگه‌یاند، ئەمریکا کاتێک بەغدادی دەستگیرکرد هەرایەکی گەورەی نایەوە هەموو میدیاکانی بەخۆیەوە سەرقاڵکرد.


وتیشی: ئەوان ژن و خوشک و زاوایەکی بەغدادیان دەستگیرکردووە، ئەوەندەش وەکو ئەمریکا لەسەری نەڕۆیشتوون.  


جێی باسه‌ رۆژی سێشەممە 5/11/2019 بەرپرسانی تورکیا رایانگەیاند، هێزەکانیان توانیویانە رۆژی دووشەممە 4/11/2019  لە ئۆپەراسیۆنێکدا خوشکێکی بەغدادی بەناوی رەسمیە عەواد، کە تەمەنی 65 ساڵە دەستگیربکەن.





loading...











زۆرترین بینراوەکان