نوێترین زانیاری لەسەر دۆسیەکەی ئامانج بابانی و لانە محەمەد بڵاوکرایەوە


نەتەوە  |   19:22:31 2019-11-06  |   (606) جار خوێندراوەتەوە

loading...
لیژنەی "پەرلەمانی کوردستان" تایبەت بە دۆسیەی گیانلەدەستدانی ئامانج بابانی و لانە محەمەدی هاوسەری و منداڵەکەیان راگه‌یه‌ندراوێك له‌باره‌ی کەیسەکە بڵاوده‌كاته‌وه‌.
A+    A-

 

لەڕاگەیەندراوێکدا لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و مافی ئافرەت و مافی مرۆڤ لەپەرلەمانی کوردستان رایگەیاندووە، لەسەر راسپاردەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و لەچوارچێوەی ئەرک و بەرپرسیارێتی لیژنەکەیان بەپێی ماددەی (٤٤) بڕگەی دووەمی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، شاندی لیژنەکەیان رۆژی ۲۱-۲۲ی تشرینی یەکەمی ۲۰۱۹ لە پارێزگای سلێمانی بەدواداچوونی سەرەتایی بۆ بەشێک لەدۆسیەکە کرد و بەشێک لەزانیارییە پێویستییەکان وەرگیراون.


له‌ راگەیەندراوەکەدا هاتووه‌، لەئێستادا لیژنەکەیان بەردەوامە لەبەدواداچوون چاودێری وردی قۆناغەکانی بەڕێوەچوونی لێکۆڵینەوەکانی دەکەن و چاوەڕێی ئەنجامەکانی کۆتایی دادگا دەکەن، هیوادارن سەرجەم قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە لەکەیسەکە رێکاری یاسایی خۆی وەربگرێت.


جێی باسه‌ شەوی ۱٦ی مانگی رابردوو ئامانج بابانی و لانە محەمەدی هاوسەری کە دوو راگەیاندکاری ناسراو بوون لەگەڵ منداڵەکەیان لەڕووداوێکدا لەشاری سلێمانی کوژران.





loading...











زۆرترین بینراوەکان