هاتوچۆ هۆشداری ده‌داته‌ شۆفێران.. بڕی 30 هه‌زار دینار سزاده‌درێن


نەتەوە  |   18:27:31 2019-11-06  |   (101) جار خوێندراوەتەوە

loading...
پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر هۆشداری ده‌داته‌ ئه‌و شوفێرانه‌ی كه‌ ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر شۆسته‌كان پارك ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌شی ئه‌م كاره‌ ده‌كه‌ن بڕی 30 هه‌زار دینار سزاده‌درێن.
A+    A-

 

به‌پێی نوسراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر به‌ ژماره‌ (27394): ماوه‌یه‌كه‌ خاوه‌ن دوكان و شوێنه‌ بازرگانییه‌كان و شوفێران ئۆتۆمبێل له‌ به‌رده‌م باڵه‌خانه‌و دوكان پارك ده‌كه‌ن.


له‌ به‌شێكی تری نوسراوه‌كه‌دا هاتووه‌: پێتان راده‌گه‌یه‌نین كه‌ له‌مه‌ودوا نابێت هیچ كه‌سێك ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر شۆسته‌كان رابگرێت و هه‌ر كه‌سێك ئه‌م كاره‌ بكات به‌ بڕی 30 هه‌زار دینار سزا ده‌درێت.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان