عادل عه‌بدولمه‌هدی بڕیاریدا سه‌رجه‌م ده‌رچوانی په‌یمانگاكانی راهێنانی نه‌وت دابمه‌زرێنێت


نەتەوە  |   16:46:02 2019-11-06  |   (703) جار خوێندراوەتەوە

loading...
سەرۆک وەزیرانی‌ عیراق بڕیاریدا بە دامەزراندنی‌ سەرجەم دەرچوانی‌ پەیمانگاکانی‌ راهێنانی‌ نەوت بۆ ساڵەکانی‌ 2018 و 2019، جگه‌ له‌وه‌ش بڕیاری دامەزراندنی‌ هەزار کەسی وەک توێژەری‌ کۆمەڵایەتی دا‌.
A+    A-

 

لە لاپەڕەی‌ تایبەتی‌ خۆی‌ لە تۆڕی‌ کۆمەڵایەتی‌ فەیسبووک، عادل عەبدولمەهدی‌  سەرۆک وەزیرانی‌ عیراق ئاماژەی‌ بەوەشکردووە، دەسەڵاتی‌ تەواوی‌ داوەتە وەزیری‌ نەوتی‌ عیراق بۆ دەمەزراندنی‌ تەواوی‌ دەرچووانی‌ پەیمانگای‌ نەوت.


هێمای بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، بریاریانداوە بۆ وەزارەتی‌ کاروباری‌ کۆمەڵایەتی هەزار کەس دابمەزرێنن بۆ ئەوەی‌ وەک توێژەری‌ کۆمەڵایەتی‌ لە دامودەزگاکاندا کار بکەن.


ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بڕیاریانداوە بە جێبەجێکردنی‌ چەند پرۆژەیەکی‌ تایبەت بە بواری‌ کارەبا، بۆ ئەمەش دەسەڵاتی‌ تەواویان داوەتە لیژنەی‌ پێداچوونەوەی‌ گرێبەستەکانی‌ تایبەت بە بواری‌ بەرهەمهێنانی‌ کارەبا.


ئەم بڕیارانه‌ی سەرۆک وەزیرانی‌ عیراق لەکاتێکدایە کە ماوەیەکە شەپۆلێکی‌ ناڕەزایی‌ شەقامی‌ عیراقی‌ گرتووەتەوە و بەهۆی‌ خۆپیشاندانەکانیشەوە بەسەدان کەس کوژراون و برینداربوون.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان