خشته‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ راگه‌یه‌ندرا


نەتەوە  |   14:00:41 2019-11-06  |   (1,267) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ دابەشکردنی مووچه‌ی مانگی ئابی 2019ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دەستیپێکرد و له‌ رۆژانی داهاتوودا موچه‌ی چه‌ند شوێنێك دابه‌ش ده‌كرێت.
A+    A-

 

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌مڕۆ چوارشەممە مووچه‌ی مانگی ئابی 2019ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌كرێت و سبه‌ی پێنجشەممە مووچه‌ی لیواكان.


هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو 10ی مووچه‌ی هێزەکانی 70 و 80ی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌كرێت، هه‌روه‌ها به‌هۆی دواكه‌وتنی موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش چه‌ند رۆژێك دواده‌كه‌وێت و ئه‌گه‌ر زۆره‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو 11ی تشرینی دووه‌م، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دابه‌شبكرێت، كه‌ سێ رۆژ له‌ مانگی پێشوو دواكه‌وتووه‌.





loading...











زۆرترین بینراوەکان