لیژنه‌ی كاتی هه‌مواری ده‌ستوری عێراق چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد


نەتەوە  |   20:31:07 2019-11-05  |   (163) جار خوێندراوەتەوە

loading...
لیژنه‌ی كاتی هه‌مواری ده‌ستوری عێراق له‌ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یدا كۆمه‌ڵێك بڕیاری به‌ ئاراسته‌ی به‌شداریكردنی چه‌ند چین و توێژێك له‌ پرۆسه‌ی هه‌مواركردنه‌كه‌دا ده‌ركرد.
A+    A-

 

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێك، لیژنه‌ی كاتی هه‌مواری ده‌ستور به‌ سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و به‌ ئاماده‌بوونی حه‌سه‌ن كه‌عبی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌می خۆی ئه‌نجامداوه‌.


ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌رجه‌عیه‌تی ئایینی به‌شداری به‌ كه‌سانی دانا ده‌كرێت له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بیرۆكه‌یان له‌ باره‌ی هه‌مواری ده‌ستوره‌وه‌ وه‌بگیرێت.


ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، شاراه‌زایانی یاسای ده‌ستوریی، نوێنه‌رانی سه‌ندیكا و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، شاره‌زایانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و نوێنه‌رانی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له‌ هه‌مواری ده‌ستوردا به‌شداریان پێده‌كرێت. 


له‌ به‌شێكی تری راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه‌، نوێنه‌رانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌كه‌یان ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی ناوه‌رۆكه‌كه‌ی بۆ رای گشتی، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌ دانیشتنی رۆژی 3 ی تشرینی دووه‌مدا په‌رله‌مانی عێراق به‌ پشت به‌ستن به‌ ماده‌ی 142 ی ده‌ستور لیژنه‌یه‌كی كاتی بۆ هه‌مواری ده‌ستور پێكهێنا.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان