هه‌سه‌ده‌ ئامارێكی بڵاوكرده‌وه‌


نەتەوە  |   18:56:29 2019-11-05  |   (163) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، بڵاویكرده‌وه‌، "له‌ شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی 24 كاتژمێری رابردوو له‌ سێ قۆڵی تل ته‌مه‌ر، عه‌ین عیسا و ئه‌بوراسین 24 چه‌كداری سه‌ر به‌ توركیا كورژراون".
A+    A-

 

هه‌ر به‌ پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی، ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌و شه‌ڕانه‌دا 11 چه‌كداری سه‌ر به‌ توركیاش برینداربوون و دوو ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیش تێكشكێنراون، هه‌روه‌ها سێ شه‌ڕڤانیان ژیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 4 شه‌ڕڤانی تریش برینداربوون.


هاوكات ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویكرده‌وه‌، شه‌ڕی قورس له‌ ده‌وروبه‌ری عه‌ین عیسا به‌رده‌وامه‌ و له‌ گرێ سپیش سه‌ڕڤانان توانیویانه‌ دوو گوند كۆنتڕۆڵ بكه‌نه‌وه‌، كه‌ پێشتر كه‌وتبوونه‌ ده‌ست چه‌كدارانی سه‌ر به‌ توركیا.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان