بارزانی: پشتگیری هیچ هەموارکردنێکی دەستوور ناکەین کە دەستکاریی مافەکانی هەرێم بکات


نەتەوە  |   18:23:05 2019-11-05  |   (304) جار خوێندراوەتەوە

loading...
سەرۆکی حکومەتی هەرێم له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌ لەگه‌ڵ سەرۆک و ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی دایەلۆگی رافیدەین جه‌ختیكرده‌وه‌، پشتگیری هیچ هەموارکردنێکی دەستوور ناکەن کە دەستکاریی مافەکانی هەرێمی کوردستان بکات.
A+    A-

 

ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆک و ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی دایەلۆگی رافیدەین کرد و لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی گۆڕانکارییەکانی ئێستای عێراق کرا.
هه‌روه‌ها جەخت لەوە کرایەوە، کە هەبوونی پەیوەندییەکی باش لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و گەشەپێدانی پەیوەندییەکان لە بەرژەوەندیی هەموو خەڵکی عێراقدایە.


سەرۆکی حکومەتی هەرێم داواشی لە شاندەکە کرد وەک دەستەبژێری رووناکبیری عێراق رۆڵی کاریگەری خۆیان لە یەک نزیکردنەوەی لایەنەکانی عێراق و داکۆکیکردن لە مافە دەستووری و رەواکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بگێڕن.
مەسرور بارزانی له‌باره‌ی داواکانی گۆڕین یان هەموارکردنی دەستووریش دووپاتیكرده‌وه‌، کێشەکانی عێراق هۆکارەکەی ناوەڕۆکی دەستوور نیە، بەڵکو جێبەجێ نەکردنی مادەکانی دەستوورە.


وتیشی: ئێمە پشتگیریی لە هیچ گۆڕانکاری و هەموارکردنێکی دەستوور ناکەین کە دەستکاریی دەسەڵات و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بکات و کەمیان بکاتەوە .
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان