پێدانی قه‌رزی بچووك به‌ گه‌نجان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌


نەتەوە  |   16:48:45 2019-11-05  |   (1,806) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وته‌بێژی "وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێم" ئاشكرای ده‌كات، بڕیار دراوه‌ كه‌ جارێكی دیكه‌ قه‌رزی بچووك به‌ گه‌نجان ده‌ست پێ بكاته‌وه‌ و دوای گۆڕانكاری له‌ ڕێنماییه‌كاندا ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌رده‌گیرێت و ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه‌.
A+    A-

 

ئاریان محه‌مه‌د، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌ لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی رایگه‌یاندووه‌، "بڕیاره‌ دووباره‌ پێدانی قه‌رزی بچووك به‌ گه‌نجان ده‌ست پێ بكاته‌وه‌ و له ‌11ی ئه‌م مانگه‌وه‌ وۆركشۆپێك بەڕێوە دەبەن و ڕێنماییه‌كانی پێدانی قه‌رزه‌كه‌ به‌ گه‌نجان هه‌مواری دەكرێنەوە، بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانكاریی زیاتر له‌ ڕێنماییه‌كاندا بكرێت، تاکو زۆرترین گه‌نج لێی سوودمه‌ند بن."


وتیشی: "هه‌ركاتێك هه‌مواری ڕێنماییه‌كان كرا، ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بده‌ن و دووباره‌ پێدانی قه‌رزی بچووك به‌ گه‌نجان ده‌ست پێ بكاته‌وه‌."


باسی له‌وه‌شكرد، "ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ قه‌رزی بچووكیان لایه‌ و تاوه‌كو ئێستا نه‌یانداوه‌ته‌وه‌، بڕیار دراوه‌ به‌ شێوه‌ی قیست پاره‌كه‌ بگه‌ڕێننه‌وه‌ و ئه‌وانه‌ی كه‌ چوونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش پێویسته‌ كه‌فیله‌كانیان پاره‌كه‌ بگه‌ڕێننه‌وه‌."
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان