مووچەی دوو مانگ بۆ ئه‌م كه‌سانه‌ خەرج دەكرێت


نەتەوە  |   13:12:10 2019-11-05  |   (4,443) جار خوێندراوەتەوە

loading...
فەرمانبەرانی "گرێبەست"، كە لەسەر بودجەی پەرەپێدان دامەزراون، مووچەی دوو مانگیان بۆ خەرج نەكراوە، وەزارەتی دارایی بڕیاریداوە لەگەڵ مووچەی مانگی 8 بۆیان خەرج بكاتەوە.
A+    A-

 

بەپێی زانیارییه‌كان فەرمانبەرانی گرێبەست لەسەر بودجەی پەرەپێدان، كە زۆربەیان لەسەر میلاكی وەزارەتی تەندروستی و شارەوانین، ماوەی دوو مانگە مانگی 6 و 7 مووچەكانیان بۆ خەرج نەكراوە.


له‌وباره‌یه‌وه‌ سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێم له‌ لێدوانێكدا بۆ هه‌فته‌نامه‌ی باس رایگەیاندوه‌، راستە دوو مانگە مووچەی ئەو فەرمانبەرانەی گرێبەست خەرج نەكراوە، "لەگەڵ وەزارەتی دارایی لەسەر ئەو كێشەیە كۆبوینەوە و رەزامەندی وەزارەتی داراییمان وەرگرتووە، نوسراو دەكرێت و كێشەكە چارەسەركراوە ".


وتیشی: لەگه‌ڵ مووچەی مانگی 8 مووچەی ئەو دوو مانگەی ئەو فەرمانبەرانە خەرج دەكرێت، كە ژمارەیان زۆر زۆرە لەسەر میلاكی وەزارەتی تەندروستی.


زیاتر لە 31 هەزار فەرمانبەری گرێبەست لە هەرێمی كوردستان هەیە، كە بە هەزاران كەسیان لەسەر بودجەی پەرەپێدانن.


 





loading...











زۆرترین بینراوەکان