بۆ یەکەمجار بێژەرێکی کەناڵی ڕووداو لەگەڵ باوکی دەرکەوت


نەتەوە  |   13:06:24 2019-11-05  |   (2,723) جار خوێندراوەتەوە

loading...
پێشكه‌شكاری "هەواڵە وەرزشییەكان" لەکەناڵی ڕووداو، ڕۆژان عەبدولڕەحمان وێنەیەکی خۆی و باوکی بڵاوکردەوە. 
A+    A-

 

ڕۆژان لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی و باوکی بڵاوکردەوە و له‌گه‌ڵ وێنه‌كه‌ش بۆ كوچی دوایی باوكی نوسیویه‌تی: "باوکە ئیدی ئەوە بوو بە سالێک ئیدی ئەم دوورییە بەس نەبوو، باوکە تینوم خراپ تینوم بۆ ئاو نا بەلکو بۆ دەنگی تۆ باوکە گیان".


ده‌شڵێت، "پار ئەم وەختە لەگەڵم بوویت ھێشتا گوێم لە ھەناسەت بوو پار رێک لەم وەختە پێکەوە دانیشتبووین قسەمان ئەکرد نەمزانی ئەوە ئیدی دوا دانیشتن و دوا قسەمان ئەبێت پێکەوە، باوکم ئازیزم ھێندەی ئەوو دووررییەی ئاسمان و زەوی کە لەبینمان ھەیە بیرتەکەم".


جێی باسه‌ ڕۆژان ساڵی ١٩٨٩ لەسلێمانی لەدایك بووە و دەرچووی بەشی ڕاگەیاندنی پەیمانگای تەكنیكییەوە و لە سەرەتای كردنەوەی ڕووداوەوە وەك بێژەری هەواڵە وەرزشییەكان دەركەوتووە. 


 





loading...











زۆرترین بینراوەکان