نوێترین زانیاره‌ی له‌باره‌ی موچه‌ی مانگی 8ـه‌وه‌


نەتەوە  |   21:28:35 2019-11-04  |   (2,613) جار خوێندراوەتەوە

loading...
له‌ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمه‌وه‌ نوێترین زانیاری له‌باره‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئاب ده‌خرێته‌ڕوو.
A+    A-

 

هه‌رچه‌نده‌ پێشتر به‌ بڕیاری حكومه‌ت هه‌موو پێنجی مانگێك موچه‌ دابه‌ش ده‌كرا، به‌ڵام به‌ پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ دراون، سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌ 5/11/2019، موچه‌ دابه‌ش ناكرێت.


هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیاریییانه‌ تا ئێستا وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان پاره‌ی نه‌خستووه‌ته‌سه‌ر ژماره‌ حسابی وه‌زاره‌تی دارایی، بۆیه‌ دابه‌شكردنی موچه‌ دواده‌كه‌وێت.


له‌ زانیارییه‌كاندا هاتووه‌، ئه‌گه‌ر سبه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان پاره‌ بخاته‌سه‌ر هه‌ژماریی وه‌زاره‌تی دارایی، ئه‌وا رۆژی پێنج شه‌ممه‌ ده‌ستده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنی موچه‌، ئه‌گه‌رنا ده‌كه‌وێته‌ هه‌فته‌ی داهاتوو. 
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان