پێشكه‌شكاره‌كه‌ شۆخەکەی NRT2 به‌ رووخسارێكی جیاوازه‌وه‌ ده‌ركه‌وت


نەتەوە  |   14:19:30 2019-11-04  |   (1,151) جار خوێندراوەتەوە

loading...
پێشكه‌شكاری ناسراوی كه‌ناڵی NRT2 ، "ژاڵە رەسوڵ" لە نوێترین دەرکەوتنیدا رووخساری تەواو دەگۆڕێت و جیاواز ده‌رده‌كه‌وێت.
A+    A-

 

ژاڵە لەهه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە بەتەواوی رووخساری گۆڕیوەو له‌گه‌ڵ وێنه‌كه‌ش نووسیوویەتی: "چی کاتێک کامڵ دەبین؟ ئەو کاتەی کەبە پیا ھەڵگوتنێک شادمان نەبیت و بەلۆمە کردنێکیش پەرۆش نەبیت".


جێی باسه‌، ژاڵە ڕەسوڵ خوێندكاری بەشی ڕاگەیاندنی زانكۆی سلێمانی بوو و یەکێکە لە پێشکەشکارە دیارەکانی کەناڵی "ئێن ئاڕتی دوو"، لەچەندین کلیپیشدا کاری نواندنی کردووە.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان