لیستی مووچەی پێشمەرگە ڕەوانەی بەغدا دەكرێت 


نەتەوە  |   14:10:46 2019-11-04  |   (2,259) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ھەردوو "وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگریی عیراق" رێكاری خەرجكردنی بودجەی پێشمەرگەیان گرتووەتەبەر و بەرپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگەش رایده‌گه‌یه‌نێت، "لیستی مووچەی پێشمەرگە ڕەوانەی بەغدا دەكرێت بۆ خەرجكردنی ٦٨ملیار دیناری مانگانەیھێزەكانی پێشمەرگە".
A+    A-

 

قارەمان كەمال، جێگری سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە له‌ لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی فەڕمیی پارتی ڕایگەیاندوه‌، "لە دوایین سەردانی شاندی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ بەغدا، وەزیری پێشمەرگە باسی مووچەی ھێزەكانی پێشمەرگە و ئەو پارەیەی كردووە، كە بڕەكەی بۆ ھەر مانگێك ٦٨ملیار دینارە، وەزیری بەرگریی عێراقیش داوای كردووە لیستی مووچەی ھێزەكانی پێشمەرگە ڕەوانەی وەزارەتی بەرگری بكرێت".


وتیشی: "بە مەبەستی خەرجكردنی پارەی پێشمەرگە لەلایەن بەغداوە، لە لایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە فۆڕمێك پڕدەكرێتەوە و بڕیارە بەپێی ئەو فۆڕمە مووچەی پێشمەرگە لەلایەن بەغداوە خەرج بكرێت".


باسی لەوەشكردووە، پێویستە پێش ھاتنی ساڵی نوێ حكوومەتی فیدڕاڵ بەشەبودجەی وەزارەتی پێشمەرگە ڕەوانەی ھەرێمی كوردستان بكات، چونكە ١٠مانگی ئەمساڵ تێپەڕیوەو ھیچ پارەیەك لەو بودجەیە نەگەیشتووەتە ھێزەكانی پێشمەرگە.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان