حكومەتی عیراق هەڕەشە لە فەرمانبەران دەكات


نەتەوە  |   19:23:18 2019-11-03  |   (867) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وتەبێژی حكومەتی عیراق ڕایده‌گەیه‌نێت، حكومەت لەگەڵ خۆپیشاندانی مەدەنییدایە، بەڵام پەكخستنی دامەزراوەكانی حكومەت و فەرمانگە و خوێندنگاكان قبوڵناكات.
A+    A-

 

سەعد حەدیسی، وتەبێژی حكومەتی عیراق له‌ لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی(بغداد الیوم) رایگه‌یاندووه‌، "فەرمانگە و دامەزراوەكانی دەوڵەت كار بۆ بەرژەوەندی گشتی دەكەن و بەشێك نین لە چالاكی مەدەنی و خۆپیشاندان، بۆیە ناكرێت ئاستەنگ بۆ كاروباری هاووڵاتیان دروست بكرێت.

جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، ڕێگە بە هیچ كارمەندێكی حكومەتیش نادات بەرژەوەندی تایبەت تێكەڵ بە بەرژەوەندی گشتی بكات.


ئه‌م لێدوانه‌ی سەعد حەدیسی له‌كاتێكدایه‌، ئەمڕۆ یەكشەممە 3/11/2019 مانگرتنی گشتی لە بەغدا و شارەكانی دیكە ڕاگەیەنرا و تێیدا زۆربەی فەرمانگە و خوێندنگاكان نەچوونە فەرمانگە و هۆڵەكانی خوێندنەوە و بەشداری خۆپیشاندانەكانیان كرد.





loading...











زۆرترین بینراوەکان