پێدانی قەرزی بچووک دەست پێده‌كاته‌وه‌


نەتەوە  |   16:45:28 2019-11-03  |   (1,769) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وەزیری كار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکوومەتی ھەڕیم ئاشكرای ده‌كات، "زیاتر لە 37 ملیار دینار قەرزی بچووک وەرگیراوەتەوە"، ده‌شڵێت: "بەرنامەمان هه‌یە پرۆژەی قەرزی بچووک دەست پێ بکەینەوە".
A+    A-

 

کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاندوه‌، "قەرزی بچووک وەک هەر پرۆژەیەکی دیکەی حکوومەتی هەرێمی كوردستان بەهۆی قەیرانی داراییەوە وەستاوە و لەگەڵ ئەوەی لە بەرێوبەرایەتی و نووسینگەکانی ئێمە بە نزیکی بڕی 37 ملیار دینار قەرز وەرگیراوەتەوە، ڕۆژانەش چەند ملیۆن دینارێک وەردەگیرێتەوە".


ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی باسنیوز وتیشی: "سەرجەمی ئەو قەرزە وەرگیراوانە بۆ مووچە و کەموکوڕییەکانی حکوومەت بەکار هاتووه‌تەوە و بۆ ئەوەی بتوانین لە ڕێگەی قەرزی بچووکەوە کار بۆ گەنجان دابین بکەین و ببن بە خاوەن پرۆژەی خۆیان، لە کارنامەی وەزارەتەکەمان بەرنامەمان بۆ داناوە و داواشمان کردووە ئەم پرۆژەیە دەست پێ بکەینەوە".


ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئێستا خەریکن پێداچوونەوە بە ڕێنماییەکانی قەرزی بچووک بکەین، بۆ ئەوەی دووبارە دەست بە پێدانەوەی قەرزی بچووک بکەنەوە.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان