نرخی دۆلار به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی


نەتەوە  |   15:47:35 2019-11-03  |   (449) جار خوێندراوەتەوە

loading...
نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی "ھەرێم" بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و هۆكاره‌كه‌شی بۆ رەوشی ئێستای عێراق ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌.
A+    A-

 

به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 3/11/2019 نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی لەچاو رۆژانی رابوردوو بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوه‌.


هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە ھەفتەی رابوردوو بە 120 ھەزار و 400 دینار مامەڵەی پێوەدەکرا، بەڵام ئەمڕۆ ھەر 100 دۆلارێک نرخەیەکی بەرزبۆتەوە بۆ 120 هه‌زار و 850 دینار، کە 450 دینار زیادیکردووە.


له‌زانیارییه‌كاندا هاتووه‌، ھەرچەندە بانکی ناوه‌ندی بەردەوامە لە خستنە بازاڕی دۆلار، بەڵام بەردەوامی خۆپیشاندان لە بەغدا خواستی لەسەر دۆلاری ئەمریکی زیادیکردووە و لە بازاڕەکانی کوردستانیش داواکاری زۆری لەسەرە.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان