به‌یاننامه‌یه‌ك له‌باره‌ی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتییان بڵاوكرایه‌وه‌


نەتەوە  |   13:45:56 2019-11-03  |   (628) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وەزیری‌ بازرگانی‌ "عیراق" ئاشكرایده‌كات، داخستنی‌ دەروازە ئاوییەکانی‌ باشوری‌ عیراق لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە، ناردنی‌ بەشەخۆراکی‌ مانگانەی‌ هاوڵاتییان دوادەخات و زیانیش بە ئابووریی‌ وڵات دەگەیەنێت.
A+    A-

 

لە بەیاننامەیەکدا محەمەد عانی‌، وەزیری‌ بازرگانی‌ عیراق، رایگەیاندوه‌، خۆپیشاندەران چوونەتە ناو دەروازە ئاوییەکانی‌ باشووری‌ عیراق و ئاڵوگۆڕی‌ بازرگانییان لەو دەروازانە پەکخستووە، ده‌شڵێت: ئەمەش دەبێتە هۆی‌ دواکەوتنی‌ بەشە خۆراکی‌ هاوڵاتییان و زیانێکی‌ گەورەش بە ئابووریی‌ عیراق دەگەیەنێت.


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، لە ئێستادا چەند کەشتییەک کە برنج و چەند ماددەیەکی‌ خۆراکی دیکەیان هەڵگرتووە، لە بەندەرەکانی‌ خوارووی‌ عیراق راگیراون و چاوەڕوانی‌ داگرتنی‌ بارەکانیانن، کە بە تێچوویەکی‌ زۆر کڕدراون و بەوەش دارایی‌ عیراق زیانی‌ پێدەگات.


محەمەد عانی‌ هێمای بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، وەزارەتەکەیان پشتیوانی تەواوی‌ داواکانی‌ خۆپیشاندەرانە، لە هەمان کاتدا داواشیان لێدەکات بەرژەوەندییەکانی‌ گەل و وڵات نەخەنە ژێر مەترسییەوە، بەتایبەت کە ئەو کەشتییانە خۆراکیان بۆ خەڵکی‌ عیراق دابینکردووە.





loading...











زۆرترین بینراوەکان