فەرمانی دەستگیرکردن بۆ عەبادی دەركراوه‌؟


نەتەوە  |   20:00:45 2019-11-02  |   (307) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئەنجوومەنی باڵای "دادوەریی لە عێراق" رەتیدەکاتەوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر و سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق دەرکردبێت.
A+    A-

 

ئەمڕۆ شەممە 2/11/2019 ناوەندی راگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق، لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "راگەیەندراوی هاوپەیمانی نەسر سەبارەت بە هەوڵی گەمارۆدانی ماڵی عەبادی و بوونی فەرمانی دەستگیرکردنیمان بینی، بەڵام هیچ فەرمانێکی دەستگیرکردنی عەبادی لە لایەن دادگاوە دەرنەچووە".


 ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، "لە ئەگەری دەرچوونی فەرمانێکی دەستگیرکردنی هەر کەسێک لەلایەن دادگاوە ئەوا لایەنە فەرمییەکانی سەر بە دەوڵەت وەک وەزارەتی ناوخۆ بەرپرسن لە جێبەجێکردنی، ئەمەش بۆ هەمووان ئاشکرایە بەپێی رێڕەوە یاساییەکان".


ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، عەلی سنێد، وتەبێژی هاوپەیمانی نەسر بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی رایگەیاند "هێزێکی چەکداری نەناسراو دیار نییە هێزی ئەمنییە یاخود میلیشیایە ماڵی حەیدەر عەبادی گەمارۆداوە".
 
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان