پلانی ریال مه‌درید بۆ مێركاتۆی زستانه‌ ئاشکرابوو


نەتەوە  |   19:40:15 2019-11-02  |   (178) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لی ئه‌وه‌ی هه‌بێت یاریزانێكی تر بهێنێته‌ ریزه‌كانییه‌وه‌، یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی پلانی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ دوو هێرشبه‌ری تیپه‌كه‌ی له‌ مێركاتۆی زستاندا به‌ڕێبكات.
A+    A-

 

رۆژنامه‌ی ماركا ئاشكرایكردووه‌، ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت له‌ زستاندا ده‌ستبه‌رداری هه‌ریه‌كه‌ له‌ (ماریانۆ دیاز و ئیبراهیم دیاز) ببێت، یه‌كه‌میان به‌ شێوه‌یه‌كی گرێبه‌ستی هه‌میشه‌یی و ئه‌وی دیكه‌ش به‌ شێوه‌ی خواستن.


ماریانۆ دیاز ئه‌م وه‌رزه‌ یه‌ك خوله‌كیش له‌ پێكهاته‌ی ریال مه‌درید یاریی نه‌كردووه‌، به‌ ته‌واوی له‌ ده‌ره‌وه‌ی پلانه‌كانی زیدانی راهێنه‌ره‌، له‌ لایه‌كی دیكه‌ ئیبراهیم دیاز له‌ كۆتایی وه‌رزی رابردووه‌وه‌ توانیویه‌تی متمانه‌ی زیدان به‌ده‌ستبهێنێت، به‌ڵام به‌ربه‌رستی ئه‌وه‌ی له‌ به‌رده‌مه‌، كه‌ چه‌ند یاریزانێكی باش له‌ شوێنی ئه‌ودا له‌ تیپه‌كه‌دا بوونیان هه‌یه‌، یه‌كێك له‌وانه‌ش رۆدریگۆ گۆسی به‌رازیلیه‌.


به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی رۆژنامه‌ی ماركا، هه‌رچه‌نده‌ هه‌ردوو دیاز له‌ هاوینی رابردوو ئاماده‌نه‌بوون تیپه‌كه‌ جێبهیڵێت، به‌ڵام ئێستا بڕیاریانداوه‌ چاو به‌ داهاتووی خۆیاندا بخشێننه‌وه‌ و له‌ مێركاتۆی زستانه‌دا ریال مه‌درید جێبهێڵن.





loading...











زۆرترین بینراوەکان