قورئانخوێنێكی بەناوبانگ لە هەولێر كۆچی دوایی كرد  


نەتەوە  |   17:20:38 2019-11-02  |   (255) جار خوێندراوەتەوە

loading...
لە شاری هەولێر قورئان خوێنی بەناوبانگی عیراقی (وەلید ئیبراهیم) كۆچی دوایی كرد.
A+    A-

 

بەپێی زانیارییەكان ئەمڕۆ شەممە 2/11/2019 وەلید ئیبراهیم، قورئانخوێنی بەناوبانگی بە ڕەگەز عیراقی دوای ماوەی زیاتر لە 4 مانگ لەژێر چاودێری تەندروستی، لە شاری هەولێر لە تەمەنی 78 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.


وەلید ئیبراهیم، ماوەیەكی زۆر بوو نەخۆشی گورچیلەی هەبوو، ماوەی 4 مانگە لە خۆشخانەیەكی تایبەت لە هەولێر چارەسەری پزیشكی وەردەگرت، بەڵام ئەمڕۆ هەردوو گورچیلەی لەكاركەوت و كۆچی دوایی كرده‌.


جێی باسه‌ وەلید ئیبراهیم ساڵی 1941 لە فەللوجە لەدایكبووە و یەكێكە لە ناودارترین قورئانخوێنەكانی عیراق و جیهان لە بوارەكانی تەجوید و تەرتیل و لە تەمەنی 12 ساڵان بینایی لەدەستداوە.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان