له‌داراییه‌وه‌ له‌باره‌ی موچه‌ی دوو مانگی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم رونكردنه‌وه‌ ده‌درێت


نەتەوە  |   17:12:06 2019-11-02  |   (2,133) جار خوێندراوەتەوە

loading...
چاره‌نووسی به‌شه‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌ ئه‌گه‌ری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی و كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی یه‌كێكه‌ له‌ پرسه‌ گه‌رمه‌كان، په‌رله‌مانتارانی كوردیش جه‌ختله‌وه‌ده‌كاته‌وه‌، بۆ ئه‌مساڵ هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نایه‌ت.
A+    A-

 

ماوه‌یه‌كه‌ خۆپیشاندان له‌ به‌غدا و به‌شێك له‌ شاره‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كێك له‌ خواسته‌كانی خۆپیشانده‌ران ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیران و كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یه‌، موچه‌خۆرانی هه‌رێم ترسیان له‌ بڕینی ئه‌و به‌شه‌ مووچه‌یه‌ هه‌یه‌، كه‌ له‌ به‌غداوه‌ ده‌نێردرێت و به‌هۆیه‌وه‌ له‌ كۆتا مانگی ساڵی رابوردوه‌وه‌ پاشه‌كه‌وتكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كۆتایی هات.


له‌وباره‌یه‌وه‌ ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌ لێدوانێكدا بۆ سایتی دواڕۆژ رایگه‌یاندوه‌، بارودۆخی ئێستا عێراق هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بۆ ساڵی 2019 دروست نه‌كردووه‌.


وتیشی: "ئه‌گه‌ر حكومه‌تیش هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌ و بۆ ساڵی ئاینده‌ش به‌ یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی، یه‌ك له‌سه‌ر دوانزه‌ی بودجه‌ خه‌رج ده‌كرێت، یه‌كێك له‌وانه‌ش به‌پێی ئه‌و یاسایه‌ خه‌رج ده‌كرێت موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌، پاره‌كه‌ش كه‌مناكات".


لای خۆشیه‌وه‌ شیروان میرزا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاندوه‌، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بۆ ئه‌مساڵ هیچ كێشه‌یه‌كی نییه‌، به‌ڵام بۆ ساڵی ئاینده‌ ده‌كه‌وێته‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ له‌ ئه‌گه‌ری پێكهێنانیدا.
وتیشی: "بۆ ئێستا روون نییه‌ كه‌ حكومه‌تی دواتر چۆن ده‌بێت، یان ئایا بودجه‌ی ساڵی 2020 ده‌بێت یان نابێت!".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان