نوێترین زانیاری له‌باره‌ی ناردنی پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌ به‌غداوه‌


نەتەوە  |   13:26:04 2019-11-02  |   (2,028) جار خوێندراوەتەوە

loading...
به‌رپرسێكی "بانكی فیدڕاڵی عێراق" رایده‌گه‌یه‌نێت: ناردنی پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌م مانگه‌ش پاره‌كه‌ ده‌خرێته‌ سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم.
A+    A-

 

عابد مزووری، به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌ولێری بانكی فیدڕاڵی عێراق له‌ لێدوانێكدا بۆ سایتی دواڕۆژ رایگه‌یاندوه‌، به‌پێی رێككه‌وتنی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غداو هه‌روه‌ها یاسای بودجه‌ی گشتی 2019ی عێراق، هه‌موو مانگێك بڕی 317 ملیار دینار له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه‌وه‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت و ئه‌م مانگه‌ش پاره‌كه‌ له‌كاتی خۆی ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت".


ناوبراو وتیشی:"به‌پێی یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق پاره‌ی 12 مانگی مووچه‌ خۆران ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت و تاوه‌كو ئێستاش بۆ ماوه‌ی 10 مانگی رابوردوو هه‌موو مانگێك 317 ملیار دیناری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه‌ كراوه‌و هێشتا دوو مانگی تریش ماوه‌ پاره‌كه‌ بنێردرێت".


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: به‌ دڵنیاییه‌وه‌ بۆ دوو مانگی داهاتوو هیچ كێشه‌یه‌ك نابێت بۆ ناردنی پاره‌كه‌ی به‌غدا كه‌ مووچه‌ی مانگه‌كانی ئاب و ئه‌یلولی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی پێ دابه‌شده‌كرێت.


عابد مزووری سه‌باره‌ت به‌ خۆپیشاندانه‌كانی عێراق و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناردنی پاره‌كه‌ی به‌غدا نابراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: تا دوو مانگی تر پاره‌كه‌ی به‌غدا ره‌وانه‌ ده‌كرێت، له‌ دوای ئه‌و دوو مانگه‌ ده‌چینه‌ ناو ساڵی 2020 ئه‌وكاته‌ پێویسته‌ رێككه‌وتنێكی تر له‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ یاسای بووجه‌ی گشتی عێراق پاره‌ی مانگانه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دیاری بكرێت.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان