حكومه‌ت به‌نزین به‌ خۆڕایی دابه‌ش ده‌كات


نەتەوە  |   19:42:26 2019-11-01  |   (832) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وه‌زاره‌تی "نه‌وتی عێراق" بڕیاریدا به‌بێ به‌رانبه‌ر به‌نزین بدرێته‌ خاوه‌نی ئۆتۆمبێلی سێ تایی جۆری (توك تۆك)، هۆكاره‌كه‌شی ئاشكرا ده‌كات.
A+    A-

 

له‌وباره‌یه‌وه‌ سامر غه‌زبان، وه‌زیری نه‌وتی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌، فه‌رمانی داوه‌ به‌ دابه‌شكردنی به‌نزین به‌ خۆڕایی به‌سه‌ر خاوه‌نی (توك تۆك) وه‌ك پاداشتێك به‌رانبه‌ر به‌ هه‌ڵوێسته‌ مرۆڤدۆستانه‌كانیان بۆ گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتیان به‌بێ به‌رانبه‌ر بۆ گۆڕه‌پانی ته‌حریر له‌ به‌غدای پایته‌خت له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كان یان گواستنه‌وه‌ی برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌كان".


سامر غه‌زبان ئاماژه‌ به‌وه‌شكردووه‌، وێستگه‌ی تایبه‌ت بۆ دابه‌شكردنی به‌نزین به‌ خۆڕایی به‌ ئه‌و جۆره‌ ئۆتۆمبێله‌ دیاریكراوه‌.


جێی باسه‌ له‌خۆپیشاندانه‌كانی رۆژانی رابردووی عێراق توك توكه‌كان ڕۆڵێكی به‌رچاویان بینی له‌گواستنه‌وه‌ی برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌، به‌تایبه‌ت له‌و شوێنانه‌ی كه‌ ڕێگه‌ نه‌بوو ئامبوڵانس بیانگاتێ.





loading...











زۆرترین بینراوەکان