لەبارەی خۆراکی ناو قووتووەوە ھۆشداری دەدرێتە ھاووڵاتیان


نەتەوە  |   19:33:26 2019-11-01  |   (430) جار خوێندراوەتەوە

loading...
سەرۆکی "لیژنەی تەندروستیی سلێمانی" ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، خۆراکی قووتوو زۆربەی پێکھاتە خۆراکیەکانی لەدەست داوە و خواردنیان بە شێوەیەکی بەردەوام تەندروست نیە، هۆشداریش ده‌دات، پێویستە هاووڵاتیان ئاگەداری خۆیان بن.
A+    A-

 

لەشکر حەمید، شارەزای بواری خۆراک و سەرۆکی لیژنەی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاندوه‌، ئەو خۆراکانەی لە قووتوو دەنرێن، بۆ پاراستنیان بڕێکی زۆر مادەی پارێزەر یان خوێ و شەکریان تێدەکرێت، بۆیە لە کاتی خواردنیاندا زیانی تەندروستیی زۆریان لێدەکەوێتەوە.


ناوبراو هێمای بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، خۆراكی قووتوو بە ھۆی تێکردنی ئەو مادانەوە، زۆربەی بەها خۆراكی و پێکھاتە خۆراکی و ڤیتامینەکانیان تێدا نامێنێ و سوودی ڕاستەقینەی خۆیان لەدەست دەدەن، هاكات داواشی لە ھاووڵاتیان کردوه‌، کەمتر خواردنی قووتوو بەکاربێنن و پشت بە خواردنی تازەوە ببەستن.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان