یاسای خانەنیشینی هه‌موار ده‌كرێته‌وه‌ و چه‌ند خاڵێكی ده‌خرێته‌ڕوو


نەتەوە  |   19:00:50 2019-11-01  |   (2,178) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئەندامێكی پەرلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، "بەپێی یاسایەك، كە دەنگیان لەسەرداوە فەرمانبەر دەتوانێت خۆی خانەنیشین بكات لە كاتێكدا كە 15 ساڵ خزمەتی هەبێت و 45 ساڵ تەمەنی بێت.
A+    A-

 

غالب محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عیراق بڵاویكردۆته‌وه‌، لە پەرلەمانی عیراق دەنگمان دا لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای خانەنیشینی یەگرتووی عیراق، هەمواركردنەوەكە چەند خاڵێك دەگرێتەوە، كە بەپێی ئەو خاڵانەش فەرمانبەر دەتوانێت خۆی خانەنیشین بكات لە كاتێكدا كە 15 ساڵ خزمەتی هەبێت و 45 ساڵ تەمەنی بێت.


دەقی خاڵەكان كە غالب محەمەد لە لاپەڕەی فەرمی خۆی له‌ فه‌یسبوك بڵاویكردۆتەوە:

یاسایەكی گرنك بۆعێراق و دوهێندە گرنگ بۆهەرێم

دوێنی لە پەرلەمانی عیراق دەنگمان دا لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای خانەنیشینی یەگرتووی عیراق، هەمواركردنەوەكە چەند خاڵێك دەگرێتەوە كەلەخوارەوە دەیخەمەڕو هاوڵاتیان و فەرمانبەران سودی لێدەبینن بۆیە دەڵێم دوهێندەی عێراق بۆ هەرێم گرنگە چونكە لەبەرژەوەندی هاوڵاتیان و فەرمانبەراندایە بەم شێوەیە:

1- تەمەنی خانەنیشینی لە63 بۆ 60 ساڵی دەبێت، هەموو ئەو فەرمانبەرانەی كە خانەنیشین دەبن لە شوێنیان هاوڵاتی تر دادەمەزرێت كە دەخەمڵێنرێت بە 100000 سەد هەزار كەس لە ساڵێكدا.

2- فەرمانبەر ئەتوانێت خۆی خانەنیشین بكات لە كاتێكدا كە 15 ساڵ خزمەتی هەبێت و 45 ساڵ تەمەنی بێت.

3- هەڵوەشاندنەوەی دوو موچە بەتایبەتی ئەوانەی بە یاسا وەریدەگرن وەك رەفحا‌و.

ئەم یاسایە بە یەكسانی جێ بە جێ دەكرێت لەسەر پلە تایبەت و فەرمانبەر.


له‌ كۆتایشدا غالب محه‌مه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، كەوایە پویستە هەرێم نمونەی جوان لەكوردستان جێ بەجێ بكات بۆیە هیوادارم پەرلەمانی كوردستان و بە تایبەتی ئەو فراكسیۆنانەی خۆیان بە بەرەی گەل دەزانن یاسای خانەنیشینی یەكگرتووی عیراق جێبەجێ بكەن، چونكە دەبێتە هۆی بەرپاكردنی دادپەروەری و زیادكردنی موچەی خانەنیشین و نەهێشتنی خانەنیشینی نایاسای وەك خانەنیشینی پلە تایبەتەكان و دامەزراندنی هەزاران گەنجی خاوەن بڕوانامە.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان