فەرمانی گرتن بۆ 60 بەرپرسی باڵا دەرچوو


نەتەوە  |   16:30:21 2019-11-01  |   (130) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بەتۆمەتی "گەندەڵی" دەستەی دەستپاكی عێراق فەرمانی گرتن و لێپێچینەوە بۆ 60 بەرپرسی پلە باڵای ئێستا و پێشوو دەركرد.
A+    A-

 

لە بەیاننامەیەكدا دەستەی دەستپاكی عێراق رایگەیاندووە، لە ناو ئەو بەرپرسانەی فەرمانی گرتن و دادگایی كردنیان بۆ دەركراوە وەزیرێك و پێنج پەرلەمانتاری ئێستا و دوو وەزیری پێشووش هەن.


ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌، 38 ئەندامی ئێستا و پێشووی ئەنجومەنی پارێزگاكان و پارێزگارێك و دوو سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای ئێستا و شەش بەڕێوبەری گشتی و بریكارێكی وەزیر و چەندین بەرپرسی تر دەرچوون.


لەسەرەتای مانگی ئۆكتۆبەرەوە خۆپیشاندان لە بەشێك لە شارەكانی عێراق دەستیپێكرد، كه‌ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی یەكێكە لە داواكاریەكانی خۆپیشاندەرانه‌.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان