دوو شاری کوردستان دەچنە لیستى شارە داهێنەرەکانى جیهانەوە


نەتەوە  |   19:51:05 2019-10-31  |   (248) جار خوێندراوەتەوە

loading...
شارى سلێمانى لە باشووری کوردستان و شارى سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستا خرانە لیستى 66 داهێنەرترین شارەکانی جیهانەوە.
A+    A-


ئەمڕۆ پێنجشەممە رێکەوتی 2019/10/31 لە ئاهەنگى رۆژى شارە جیهانییەکاندا، رێکخراوى یۆنیسکۆ-ی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان شارى سنە –ى رۆژهەڵاتی کوردستانی وەک شارێکى داهێنەر لە بواری میوزیک و شارى سلێمانیشی وەک شارێکى داهێنەر لەبواری ئەدەبدا خستە لیستى 66 شارە داهێنەرەکەی جیهانەوە.

 

بەگوێرەی بڕیارەکەی یونیسکۆ-ش هەردوو شارەکە بوون بە ئەندامى تۆڕى جیهانى 246 شارى داهێنەر لە لیستی یونیسکۆدا.

 

بەو بۆنەیەشەوە لە نووسراوێکدا هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى پیرۆزبایی خۆى ئاڕاستەى بەهمەن مورادنیا، پارێزگارى سنە و هاووڵاتیانى ئەو شارە کردووە.





loading...











زۆرترین بینراوەکان