کۆنگرێس بڕیاری لێپێچینەوە لە سەرۆکی ئەمریکا پەسەنددەکات


نەتەوە  |   19:26:53 2019-10-31  |   (124) جار خوێندراوەتەوە

loading...
کۆنگرێسی ئەمریکا پڕۆژە بڕیاری گەڵاڵەکراوی لێپێچینەوە لە ترەمپ پەسەند دەکات و کۆماریەکانیش رەخنەی "ناشەفافیەت" لە پرۆسەکە دەگرن.
A+    A-


بە گوێرەی پڕۆژە بڕیارەکە کە بە دەنگی 232 ئەندامی کۆنگرێس پەسەند کراوە، لە بەرامبەردا سەرجەم کۆمارییەکان کە ژمارەیان 196 ئەندامە هاوڕێ لەگەڵ دوو ئەندامی دیموکراتەکان  لە دژی پڕۆژە پڕیارەکە دەنگیانداوە، بەوەش بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژە بڕیارەکە پەسەندکرا.

 

ماوەی زیاتر لە دوو مانگە، هەواڵی تۆمەتباربوونی ترەمپ، لە میدیاکانی جیهانەوە بڵاوبووەتەوە، بەوەی گوایە "ترەمپ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا  داوای لە  ڤۆلۆدیمیر زلێنسکی، سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا کردووە  هەتا لەبارەی چالاکییەکانی کوڕی جۆ بایدنەوە، لێکۆڵینەوە بکات و لانیکەم 206 ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا داوایانکردن لێکۆڵینەوەی شەفافی لە ترەمپ بکرێت، سەبارەت بەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە.

 

لای خۆشیەوە ترەمپ ئیدانەی ئەو هەنگاوەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی کرد و گواستنەوەی ئەو هەواڵەی لە شاشەکانی تەلەفزیۆنەوە بە "هەوڵدان بۆ ناوزڕاندنی کەسایەتییەکان" ناوبردووە.

 

بایدن، جێگری سەرۆکی  پێشوی ئەمریکاو یەکێکە لە کاندیدە بە‌هێزەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی 2020 ی ئەمریکا و بە رکابەرێکی سەرسەختی ترەمپ ئەژمار دەکرێت.

 

 لەپێناوی دوورخستنەوەی ترەمپ لە دەسەڵاتەکەی، 67 کەس لە 100 ئەندامی ئەنجومەنی پیران دەبێت دەنگ بە تاوانباربوونی ناوبراو بدەن.

 

کۆمارییەکان 53 کورسییان لە  ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکادا هەیە، لەبەرامبەیشدا دیموکراتەکان 45 کورسییان هەیە، هەروەها دوو نوێنەری سەربەخۆ لەو ئەنجومەنەدا هەن کە بەشێوەی باو هاودەنگ لەگەڵ دیموکراتەکاندا دەنگ دەدەن.

 

جێفری فلەیک سێناتۆری کۆماریخوازی پێشووی ئەمریکا لەماوەی رابردوودا رایگەیاندبوو کە لانیکەم سی و پێنج سێناتۆری کۆماریخواز  ئەگەر بتوانن بە نهێنی دەنگ بدەن، ئەوا دەنگ بە لێپێچینەوەی ترەمپ دەدەن.





loading...











زۆرترین بینراوەکان