داعش لەسەر کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی هاتە دەنگ


نەتەوە  |   18:58:28 2019-10-31  |   (275) جار خوێندراوەتەوە

loading...
هەواڵی کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەی یەکەمی گروپی تیرۆریستیی داعش لەڕێگەی پێگەی ئەلەکترۆنی فەرمیی داعشەوە پشتڕاستکردەوە و ناوی جێگرەوەکەشی بە فەرمی ئاشکرا کرا.
A+    A-


لەوبارەیەشەوە ئیوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە رێکەوتی 2019/10/31 ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز رایگەیاند کە داعش لەڕێگەی ئاژانسی (ئەعماق)ی تایبەت بە خۆیەوە، کوشتنی ئەبوبەکر بەغداد-ی سەرکردەی رێکخراوەکەیانی پشتڕاستکردووەتەوە.

 

 هاوکات ئەو ئاژانسەی هەواڵ لەزاری ئاژانسەکەی داعش-ەوە راشیگەیاندووە کە ئەبی ئیبراهیم ئەلهاشمی قورەیشی وەک جێگرەوە بۆ بەغدادی دیاریکردووە.

 

هاوکات لەگەڵ داننان بە کوژرانی بەغدادی-دا کوژرانی ئەبو حەسەن موهاجیر-ی وتەبێژی داعش-یشی پشتڕاستکردووەتەوە کە لەهەمان ئۆپەراسیۆندا لە گوندێکی سەربە پارێزگای ئیدلیب-ی باکووری سوریا کوژراون.

 

جێی ئاماژەیە رۆژی 27ی ئەم مانگە دۆناڵد ترەمپ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا کوژرانی بەغدادی و چەند دەست و پێوەندێکی لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا راگەیاند کە لەلایەن هێزێکی تایبەتی ئەمریکاوە بە هاوکاریی راستەوخۆی دەزگای هەواڵگریی هەسەدەوە شەوی 26ی مانگ بەڕێوەچووبوو.





loading...











زۆرترین بینراوەکان