بەم جۆرە ئاوە چا ئامادە بکە


نەتەوە  |   16:40:44 2019-10-31  |   (140) جار خوێندراوەتەوە

loading...
زۆرکەس لەو باوەڕەدان تامی چا بەپێی پێکهاتەی ئەو ئاوە دەگۆڕدریت کە بۆ ئامادەکردنی بەکاردەهێنرێت، لەو بارەیەشەوە گۆڤاری Nutrients  راپۆرتێکی زانکۆی کۆرنێل-ی ئەمریکی لەسەر تایبەتمەندییەکانی چای سەوزو رەش بڵاوکردەوە.
A+    A-

 

بۆ ئەم مەبەستەش پسپۆڕان پێوانەی ئاستی کالسیۆم و مەگنسیۆم و ئاسن و سۆدیۆم و مس و کلۆری ناو ئاوی بەلوعەو دەبەکان کردو چای سەوزو رەشیان پێ ئامادەکرد. دواتر 100 خۆبەخش چاکەیان تاقی کردەوەو لەڕووی تامەوە هەڵسەنگاندیان بۆکردو زاناکان لەڕووی سوودەوە باشترینیان هەڵبژارد.

 

بەرپرسی پرۆژەکە دەڵێت: "دەرکەوتووە ئامادەکردنی چا بە ئاوی بەلوعە تامی خۆشترەو تاڵیی کەمترە و هەروەها ئەو چایەی بە ئاوی دەبە ئامادە کرابوو زۆر تاڵبووە".

 

سەبارەت بە سوودەکانی دەرکەوتووە کە ئەو چا سەوزەی بە ئاوی دەبە ئامادە دەکرێت سوودی زیاترە، چونکە دژەئۆکسانیEpigallocatechin gallate زیاتری تێدایە.





loading...











زۆرترین بینراوەکان