دابینكردنی 550 هەلی كار رادەگەیەنرێت


نەتەوە  |   16:15:40 2019-10-31  |   (352) جار خوێندراوەتەوە

loading...
دەزگای ڕوانگە دەرگای خۆتۆماركردنی بۆ خاوەن كۆمپانیاكانی شاری سلێمانی راگەیاند، بەئامانجی دابینكردنی 550 هەلی كار بۆ گەنجانی هەرێمی كوردستان.
A+    A-


 

ئەمڕۆ پێنجشەممە رێکەوتی 2019/10/31  لە گراند میلینیۆم لە سلێمانی دەزگای روانگە بەمەبەستی دابینكردنی هەلی كار بۆ گەنجانی هەرێمی كوردستان پڕۆژەیەكی هاوبەش جێبەجێ دەكات، تا نزیكەی 550 هەلی كار بۆ گەنجان بڕەخسێنێت.

 

پلانی كۆمەكی دروستكردنی هەلی كار لەهەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی بەرنامەی (بەرەوپێشەوە) دا بانگێشتی كۆمپانیاكان دەكات، بۆ پێشكەشكردنی داواكاریی لە چوارچێوەی ئەو بڕە پارەیەی کە بۆیان دیاریكراوە، بەمەبەستی باشتركردنی بواری دامەزراندن و دروستكردنی هەلی كار بەتایبەت بۆ لاوان و ئافرەتان.

 

ئاری رەسوڵ بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكان لە دەزگای روانگە لەوبارەیەوە بە سایتی (خەڵك)ی راگەیاندووە: پڕۆژەی ڕەخساندنی هەلی كار لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت، كە لەلایەن (eu madad fund) پاڵپشتی دارایی دەكرێت و پڕۆژەی (undp) و (eu_habitat) ی سەربە نەتەوەیەكگرتووەكانە، كە دەزگای روانگە جێبەجێی دەكات.

 

هەروەک ئەوەشی خستووەتەڕوو کە پڕۆژەكە زۆر گەورە و بەسوودە، بەجۆرێك بڕی 3 ملیۆن و 800 هەزار دۆلاری بۆ دابینكراوە.

 

ئاماژەشی بەوە داوە کە ئەو كەسانەی لەم رێگەیەوە دەچنە ناو پڕۆژەیەك و كاردەكەن، بە نزیكی بۆ ماوەی 10 مانگ مووچەی ئەو كەسە لەسەر دەزگای روانگەیە، كە جێبەجێكاری پڕۆژەی رەخساندنی هەلی كارە.





loading...











زۆرترین بینراوەکان