نرخی بەنزین دابەزینی تۆمارکرد


نەتەوە  |   15:31:19 2019-10-31  |   (358) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بەرپرسێکی هەرێم لەبارەی دابەزینی نرخی بەنزینەوە روونکردنەوە دەدات و راشیدەگەیەنێت کە داوایان لە حکومەتی هەرێم کردووە هانگاوی هاوشێوەی بەغدا بنرێت بۆ دابەزاندنی زیاتری نرخی بەنزین.
A+    A-


ئاری كاكەشین، به‌ڕێوه‌به‌ری سوته‌مه‌نی هه‌ولێر رایدەگه‌یەنێت: "نرخی به‌نزین به‌ گشتی له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر 25 دینار بۆ هەر لیترێک دابه‌زیووه‌ و له‌ داهاتووشدا زیاتر داده‌به‌زێت".

 

دەشڵێت: "‌ئێستا كوالیتی به‌نزین باشتر بووه‌ و رۆژانه‌ش چاودێریی به‌نزینخانه‌كان ده‌كەین بۆ ئه‌وه‌ی به‌نزینی خراپ نه‌فرۆشرێت بە شۆفێران و له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیشه‌وه‌ تا ئێستا نزیكه‌ی 20 به‌نزینخانه‌ بەهۆی سەرپێچییەوە سزادراون".

 

ناوبراو لە لێدوانێکیدا بۆ سایتی دواڕۆژ ئاماژه‌شی به‌وه داوە کە نووسراوێكیان ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كردووه‌ تا نرخی به‌نزین هاوتای پارێزگاكانی عیراق بكرێت و سه‌رۆكی حكومه‌تیش پێشتر وتویه‌تی هه‌وڵده‌ده‌ن نرخی سووته‌مه‌نی و به‌نزین دا‌به‌زێنن.





loading...











زۆرترین بینراوەکان