روونكردنه‌وه‌یه‌ك لە وەزارەتی داراییەوە


نەتەوە  |   14:54:55 2019-10-31  |   (669) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووریى هه‌رێمى كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌باره‌ى بازرگانیكردن به‌ سووته‌مه‌نییه‌وه‌ بڵاودەکاتەوەو وته‌بێژى ئەو وەزارەتەش روونکردنەوەی زیاتر دەخاتەڕوو.
A+    A-


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ رێکەوتی 2019/10/31 ئه‌حمه‌د عەبدولڕەحمان، وتەبێژی وەزارەتی دارایى و ئابووریى هه‌رێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا داوایان له ‌سه‌رجه‌م بازرگانه‌كانى سووته‌مه‌نى كردووه‌ له ‌داهاتوودا هه‌موو بازرگانێك مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ كارى بازرگانیى سووته‌مه‌نى بكات، به‌بێ ئه‌وه‌ى پێویستى به‌ دیاریكردنى ره‌سید هه‌بێت له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه‌.

 

لەو رووەشەوە بە سایتی دواڕۆژی وتووە: "ئه‌و بڕیاره‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ ده‌رفه‌تى كاركردن بۆ هه‌موو كه‌سێك وه‌كو یه‌ك بێت و رێگری له‌ قورخكاریى بکرێت".‌





loading...











زۆرترین بینراوەکان