فەیسبووک تایبه‌تمه‌ندییه‌كی به‌سود و گرنگ رادەگەیه‌نێت


نەتەوە  |   18:42:59 2019-10-30  |   (234) جار خوێندراوەتەوە

loading...
کۆمپانیای "فەیسبووک" تایبەتمەندییەکی تر بۆ تۆڕه‌كه‌ زیاددەکات، کە لە رێگەیەوە دەتوانرێت پشکنین و چاودێری تەندروستی بەکارهێنەرەکەی بکات.
A+    A-

 

له‌وباره‌یه‌وه‌ فرێدی ئەبنۆسی، بەڕێوەبەری بەشی توێژینەوە پزیشکییەکان لە کۆمپانیای فەیسبووک رایگه‌یاندووه‌، ئامانجمان لە زیادکردنی ئەم تایبەتمەندییە پێشگیریکردنە لە نەخۆشییەکان بەتایبەت شێرپەنجە.


ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، ئەپڵیکەیشنەکە، كه‌ ناوی (Preventive health)ە سوود لە داتاکانی وەک رەگەز و تەمەن لە فەیسبووکی کەسەکە وەردەگرێت و لیستی ئەو پشکنینانەی بۆ پێشنیازدەکات، کە کەسەکە پێویستە ئەنجامیبدات.


هه‌روه‌ها ئەپڵیکەیشنەکە لیستی پشکنینەکان بۆ بەکارهێنەرەکەی دیاریدەکات و زانیاری دەدات لەبارەی نزیکترین نۆڕینگەی پزیشک یان بنکەی تەندروستی لە شوێنی نیشتەجێبوونەکەت و بەرواری ئەنجامدانی پشکنینەکەش بیری بەکارهێنەرەکەی دەخاتەوە، ئەپڵیکەیشنەکە و ئێستا لە ئەمریکا خراوەتەوە بەردەست بەکارهێنەرانی فەیسبووکەوە.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان