" ئەگەر عادل عەبدولمەهدی دەستلەکارنەکێشێتەوە عێراق وەک سووریای لێدێت"


نەتەوە  |   12:41:22 2019-10-30  |   (225) جار خوێندراوەتەوە

loading...
رێبەری رەوتی سەدر جه‌ختله‌وه‌ده‌كاته‌وه‌، "ئەگەر عادل عەبدلمەهدی، سەرۆك وەزیران دەستلەكاركێشانەوە پێشكەش نەكات ئەوا عیراق دەبێتە سوریا و یەمەن"، ده‌شڵێت :ئەمە ترساندن نییە ئاگاداركردنەوەیە.
A+    A-

 

موقتەدا سەدر لە تویتێكدا بڵاویكردوەتەوە، ئەوەی دەیڵێت تەنها ئاگاداركردنەوەیە نەك ترساندن، ئەی گەلی عیراق، كە گەورەترن لە ترساندن، هەوڵدەدەم ئاگاداری یان هۆشداریتان بدەمێ‌، سوریا و یەمەن ئێستاش نۆرەی عیراقە".


نوسیویه‌تی، "دوێنێ‌ بەشار ئەسەد، سەرۆكی سوریا و دواتر عەبدول رەبە مەنسوڕ هادی سەرۆكی یەمەن، ئێستاش عادل عەبدولمەهدی، ئەی گەلی شۆڕشگێڕ وەڵامی ئەوەی دوێنێ وتمان بۆمان هاتەوە بەوەی دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی تەنگژەكان قوڵتردەكاتەوە".


سەدر جەختیشدەكاتەوە، ئەگەر عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران دەستلەكارنەكێشێتەوە ئەوا خوێنڕشتن بەردەوام دەبێت، هەروەك دەستلەكارنەكێشانەوەشی عیراق دەكات بە سوریا و یەمەن، دووپاتیشیكردۆته‌وه‌، "لەمڕۆوە لە هیچ هاوپەیمانێتییەكدا لەگەڵتاندا بەشداری ناكەم".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان