عادل عه‌بدولمه‌هدی چه‌ند بڕیارێكی گرنكی ده‌ركرد


نەتەوە  |   20:38:06 2019-10-29  |   (153) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی "عێراق" له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به‌ سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران، چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد.
A+    A-

 

بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق پێكدێن له‌ چه‌ند خاڵێكی گرنگ، كه‌ بریتین له‌:


- ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له‌سه‌ر پرۆژ یاسای گۆڕانكاری سێیه‌م بۆ یاسای وه‌به‌رهێنانی پیشه‌سازی بۆ كه‌رتی و تێكه‌ڵ و ره‌وانه‌كردنی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.


- ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له‌سه‌ر راسپارده‌كانی ژووری ئۆپراسیۆنی خاڵه‌ سنورییه‌كان له‌باره‌ی كابینه‌ كه‌ڵه‌كبووه‌كانی شتومه‌ك له‌ سنوره‌كان، به‌پێی ئه‌م رێنماییانه‌:


1- به‌خشینی كابینه‌ كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان له‌ خاڵه‌ سنورییه‌كان كه‌ پێشتر بڕیاری له‌ناوبردنی درابوو، هه‌روه‌ها به‌خشینی كابینه‌ كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی 2004 تا 2017/12/31.
2- سه‌رپشككردنی وه‌زیری دارایی له‌ به‌خشینی ئه‌و شتومه‌كانه‌ی موڵكی حكومه‌تن یان خستنه‌ زیادكردنی ئاشكراوه‌ یاخود به‌خشینی به‌ كه‌رتی گشتی به‌پێی یاسا.
3- كۆمپانیای گشتی به‌نده‌ره‌كان هه‌ستێت به‌ سه‌رفكردنی بڕێك له‌ داهاته‌كانی به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و شتومه‌كانه‌ی دانرابوون بۆ له‌ناوبردن (تلف).
4- كۆمپانیای گشتی بۆ پێشانگه‌ عێراقییه‌كان و ده‌سته‌ی گشتی گومرگ له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا هه‌ستێت به‌ بانگه‌شه‌كردن بۆ پێدانی مۆڵه‌تی هاورده‌كردن له‌ لایه‌ن كۆمپانیاكان و ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی كابینه‌ له‌كاركه‌وتووه‌كان.
5- ده‌سته‌ی گشتی گومرگ هه‌ستێت به‌ به‌كارهێنانی گۆڕه‌پانه‌ تایبه‌ته‌كانی شاره‌وانی به‌سڕه‌ بۆ هه‌ڵگرتنی شتومه‌ك.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان