ڕۆژێك پشووی فەرمی دیاریكرا 


نەتەوە  |   19:53:46 2019-10-29  |   (518) جار خوێندراوەتەوە

loading...
هەموو "ساڵێك" یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام پشووی فەرمییە لە عیراق و هەرێم،  مەرجەعی باڵای شیعەكانی عیراقیش ئاشكرای دەكات، 10ی مانگی داهاتوو یادی لەدایكبوونی پێغەمبەرە.
A+    A-

 

لە بەیاننامەیەكدا نووسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكانی عیراق رایگه‌یاندووه‌، ئەمڕۆ سێشەممە تەواوكەری مانگی (سەفەر)ی كۆچییە و ڕۆژی چوارشەممە دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی (ربیع اڵاول)ی ساڵی 1441ی كۆچی.


ئاماژەی بەوەشكردووە، بەو هۆیەوە ڕۆژی یەك شەممە 10-11-2019 دەبێتە ڕۆژی 12ی (ربیع اڵاول)، كە ڕۆژی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلامە (د.خ).


هاوكا بەپێی خشتەی پشووە فەرمییەكانی حكومەتی عیراق و حكومەتی هەرێم، هەموو ساڵێك یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام پشووی فەرمییە.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان