ترامپ كوژرانی جێگره‌وه‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی راگه‌یاند


نەتەوە  |   18:24:12 2019-10-29  |   (105) جار خوێندراوەتەوە

loading...
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، كوژرانی "جێگره‌وه‌ی" ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی خه‌لیفه‌ی داعشی راگه‌یاند.
A+    A-

 

دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ تویتێكدا رایگه‌یاندووه‌، یه‌كه‌م جێگره‌وه‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه‌ كوژراوه‌، به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌كی به‌ ناوی ئه‌و جێگره‌وه‌ی به‌غدادی نه‌داوه‌.


ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌ ماوه‌كانی رابردوودا دوو كه‌س ناویان وه‌ك جێگره‌وه‌ی به‌غدادی زیاتر باسییان لێده‌كرا، ئه‌وانیش ئه‌بوحه‌سه‌ن موهاجیر و عه‌بدوڵا قارداش بوون.


پێشتریش بڵاوكرابوه‌وه‌، كه‌ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی وه‌ك جێگره‌وه‌ی خۆی كه‌سێكی به‌ناوی عه‌بدوڵا قارداش دیاریكردووه‌، كه‌ توركمانێكی خه‌ڵكی ته‌له‌عفه‌ره‌.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان